کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ده‌ڵێن ئێران موشه‌کێـکی له شێوه‌ی موشه‌کی S-300 ڕووسی دروسـتکردووه و به‌م زووانه تاقی ده‌کاته‌وه.
چوارشه‌ممه ئاژانسی ڕه‌سمی ده‌نگوباسی ئێرانی IRNA له زاری سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای سوپای پاسـداران ژه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د حه‌سه‌ن مه‌نسوریان ڕایگه‌یاند که‌وا پـرۆسه‌ی سـازکردنی موشه‌ک له لایه‌ن ئێرانه‌وه خێراتر بووه.
هێزه‌کانی جیهان هه‌شت سـاڵه گیریان خواردووه له کێشه‌یان له‌گه‌ڵ تاران سه‌باره‌ت به پـرۆگرامی وزه‌ی ناو‌کی. هه‌ندێـک کاربه‌ده‌سـتی ڕۆژئاوایی گومان ده‌که‌ن له‌وه‌ی سـازکردنی موشه‌کی زۆر پـێشـکه‌وتوو له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌شێـکه له هه‌وڵی ئه‌و وڵاته بۆ سـازکردنی چه‌کی ناو‌کی. ئێران ده‌ڵێت پـرۆگرامی ناو‌کی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیخوازانه‌یه.
له مانگی نۆ سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ ناردنی موشه‌کی S-300 بۆ ئێران به‌ربه‌ندکرد و گوتی ڕێـکه‌وتنه‌که پـێشـێلی سـزای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به دژی ئێران ده‌کات.
کاربه‌ده‌سـتانی ئێران ده‌ڵێن پاش ئه‌وه‌ی ڕووسیا فرۆشـتنی موشه‌که‌کانی ڕاگرت وڵات بڕیاری دا که موشه‌کی جۆری S-300 ی نموونه‌ی ئه‌وه‌ی ڕووسیا دروست بکات.