په‌رله‌مانی ئێران سه‌رۆکی پـێشووی وزه‌ی ناو‌کی عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌سه‌ندکرد.
ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و له ده‌نگدانێـکدا عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی 146 ده‌نگی ئهرێـی له کۆی 241 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌سـتهێنا ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له ده‌نگدانه‌که‌دا کرد.
له وتاره‌که‌یدا بۆ په‌رله‌مان عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی گوتی ناو‌کی وڵاته‌که‌ی یه‌کێـکه له مه‌سه‌له گرنگه‌کانی کارنامه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران. گوتیشی ئێران ده‌یه‌وێت ئاسایشی زیاتر له وڵاتانی دراوسێ به‌رقه‌راربێت و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر کشـانه‌وه‌ی هێزه بیانیـیه‌کان ده‌وه‌ستێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی سه‌رپه‌رشـتی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی کردووه و داکۆکیشی لێـکردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و گومانانه‌ی وڵاتانی زلهێزی جیهان هه‌یانه که ده‌ڵێن ئێران هه‌وڵه ناوکیـیه سیڤیلیـیه‌کانی خۆی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کارده‌هێنێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له مانگی دوازده سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئهحمهدینهژاد به وه‌کاله‌ت پـۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی ڕاسپارد پاش ئه‌وه‌ی له ناکاو مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی ئێرانی له‌کار لادا کاتێـک له کارێـکی دیپـلۆماسی بوو له ئه‌فه‌ریکا.