له‌شـکری ئێران فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی خۆی ئاشـکرا ده‌کات و ده‌ڵێت ده‌توانرێت کرده‌وه‌ی له مه‌ودای دوردا پـێـئه‌نجام بدرێت.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌شـکری ئێران ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی له ڕێوڕه‌سـمێـکدا نمایش کرد که سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد تیایدا ئاماده بوو و ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانی ڕاسته‌وخۆ پـه‌خشی ده‌کرد.
ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت فڕۆکه‌که ناوی (که‌ڕار) ی لێـنراوه و ده‌توانێت بگاته دوری 1000 کیلۆمه‌تر و 2 بۆمبی 100 کیلۆگرامی یان بۆمبێـکی 200 کیلۆگرامی هه‌ڵبگرێت. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن فڕۆکه‌که ده‌توانێت به خێرایـیـیه‌کی زۆر له شوێنێـکی سه‌ر زه‌وی بدات.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاده‌وه بڵاویکرده‌وه که ده‌ڵێت ئه‌م فڕۆکه نوێـیه "باڵیۆزی مه‌رگه" بۆ دوژمنانی ئێران. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ISNA ی ئێرانی فڕۆکه‌که‌ی به "بۆمب هاوێژی نادیار" ناوبرد.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد گوتی ئێران به‌نیازه تا سـاڵی 2025 که‌شـتیوانی ئاسـمانی خۆی ڕه‌وانه‌ی واڵای ئاسـمان بکات.