سه‌رۆکی ده‌زگای ناو‌کی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ دروستکردنی به‌لانی که‌م دوو کارگه‌ی ناو‌کی ڕێک له ته‌نیشت دامه‌زراوێکی تری ناو‌کی ئێرانه‌وه که ساڵی پار به یارمه‌تی ڕووسیا دروستکراوه.
ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی له زاری فه‌ره‌یدون عه‌باسیه‌وه ده‌ڵێت ئێران له قۆناغی هه‌ره سه‌ره‌تایی به‌رنامه ڕێژیدایه بۆ دروستکردنی کارگه‌ی ناو‌کی یه‌ک هه‌زار میگا واتی و له‌وانه‌شه له یه‌ک دوو ساڵی داهاتوودا ده‌ست بکرێت به دروستکردنی ئه‌و کارگانه.
ئێران به‌رده‌وام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا گوتوویه‌تی به‌رنامه‌ی دروستکردنی کارگه‌ی تری ناو‌کی هه‌یه ، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ک له ئارادا نه‌بووه بۆ دروستکردنی ئه‌و کارگه نوێیانه.
سه‌باره‌ت به پشکنینه ناوکیه‌کانیش میدیای ئێرانی ده‌ڵێت ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی تا ئێستا هیچ هۆیه‌کی باش و گونجاوی نه‌داوه تا بتوانێت سه‌ردانی شوێنێکی ئێرانی بکات که گومانی لێی هه‌یه شوێنێکی تایبه‌ت بێت بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی.
بنکه‌ی له‌شکریی پارچین له نزیک تاران مایه‌ی گومانی سه‌ره‌کی ڕۆژئاوایه که ئێران له‌وێ بۆمبی ئه‌تۆمی دروستده‌کات وێڕای نکوڵیکردنی به‌رده‌وامی تاران له‌وه‌ی هه‌رگیز خواستی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی نییه.
له لایه‌کی تره‌وه مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆکی ئێران داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی کردووه تا پاڵپشتی بن له به‌رامبه‌ر وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و به‌دکارانه‌ی چوارده‌وری ولاته‌که‌یان داوه.
ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆکی ئێران له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا بوو له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئێران‌دا به بۆنه‌ی ده‌ستپێکردنی وه‌رزی نوێی کارکردنی مه‌جلیسی شورای نوێی ئێرانه‌وه.
ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆکی ئێران وه‌ک داوایه‌ک ده‌بینرێت له کۆنه‌پارێزانی ڕکابه‌ری، که له ده‌نگدانه‌کاندا بۆ په‌رله‌مانی ئێران هاوپه‌یمانه‌کانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیان تێکشکاند.
سه‌رۆکی ئێران له وتاره‌که‌یدا ده‌ڵێت به‌دکاران له هه‌موو ئاڕاسته‌یه‌که‌وه جوڵێندراون تا وڵاتی ئێران بخه‌نه ژێر فشاره‌وه، هه‌ر بۆیه لادانی ئه‌و فشارانه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و هاوکاریکردن له‌مڕۆدا ئه‌رکی هه‌ره سه‌ره‌کییه.
ڕۆژئاوا ژماره‌یه‌ک سزای ئابوری له‌سه‌ر ئێران داناوه به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌یه‌وه.