حکومه‌تی ئێرانی به ئه‌نجام گه‌یاندنی فه‌رمانێکی دادگای دواخستووه، ئه‌وه‌ی داوای پیاده‌کردنی هه‌مان شێواز سزا بۆ ئه‌و پیاوه ده‌کات ئه‌وه‌ی به تێزاب ژنێکی کوێر کردبوو.
راپۆرته‌کانی میدیای ئێرانی ئه‌مڕۆ له زاری به‌رپرسانی قه‌زائی وڵات ده‌گێڕنه‌وه که ده‌ڵێن ئه‌نجامدانی سزای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ ماجید موه‌حیدی بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری نه‌کراو دواخراوه.
ئه‌و ژنه‌ی که ماجید به تێزاب کوێری کردووه داوای پیاده‌کردنی هه‌مان سزا بۆ ماجید ده‌کات. ئه‌وه‌ی شایانی باسه ماجید دانی به تاوانه‌که‌یدا هێناوه ئه‌وه‌ی له ساڵی 2004 له دژی ئه‌و خانمه کردبووی، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه رازی نه‌بوو شوو به ماجید بکات.