ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ، ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت ئه‌و به‌ره‌نجامه‌ی دادگای لێکۆڵینه‌وه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پشتیوانی ده‌کات تایبه‌ت به کوژرانه‌که‌ی ساڵی 2005 ی ڕه‌فیق حه‌ریری سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشوی لوبنان ، بێ بنچینه و هیچ نیین.
ته‌له‌فزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران له زاری ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئیه‌وه ، هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی بۆ لای میری قه‌ته‌ر ، شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال ثانی ، ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی بڵاو کردۆته‌وه.
ڕاپۆرته‌کانی میدیا ده‌ڵێت ده‌شێت دادگا ئه‌ندامانی ڕێکخراوی میلیشیایی حزب الله ی لوبنان گوناهبار بکات به کوژرانی به‌ڕێز حه‌ریری و 22 که‌سی تریش له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له ناو جه‌رگه‌ی شاری به‌یرووتدا له ساڵی 2005 دا ڕویدا.
ئێران پشتیوانی له حزب الله ده‌کات ، که له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه به ڕێکخراوێکی تێرۆریستی داده‌نرێت.