ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنان گه‌یشته ئێران له کاتێـکدا گرژی سیاسی ڕووبه‌ڕووی لوبنان ده‌بێته‌وه له نێوان به‌ره‌ی سه‌عه‌د حه‌ریریدا که سه‌ر به ڕۆژئاوایه و میلیشـیای حزبوڵڵا که له لایه‌ن ئێرانه‌وه پـشـتیوانی ده‌کرێت.
وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت به‌ڕێز حه‌ریری داوای یارمه‌تی له تاران بکات به نه‌هێشتنی که‌وتنه‌وه‌ی ئاژاوه سه‌باره‌ت به دادگای تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که لێـکۆڵینه‌وه ده‌کات له تیرۆرکردنی باوکی‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـوو ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری له سـاڵی 2005 دا.
ڕاپـۆرته‌کانی میدیا ده‌ڵێن دادگا چه‌ند ئه‌ندامێـکی حزبوڵڵای تاوانبارکردووه له تیرۆرکردنی حه‌ریریدا، به‌ڵام ڕابه‌رانی ئه‌و گرووپه میلیتانه که پـشـتیوانیان لێ ده‌کرێت له لایه‌ن ئێران و سوریاوه هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌که‌ن.
دوێنێ شه‌ممه له لای خۆیه‌وه سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری که ژماره‌یه‌ک وه‌زیر یاوه‌رێتی پـێشـوازیکرد له به‌ڵێنه‌کانی محه‌مه‌د ڕه‌زا ڕه‌حیمی یه‌که‌م جێـگری سه‌رۆک به پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا که 3 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنان له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپـرسـان کۆبـبێته‌وه له‌وانه سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد.