ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بۆ گه‌شتێـکی پـێنج ڕۆژی به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکای لاتین به‌ڕێکه‌وتووه. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌مه به نیشـانه‌ی بێ‌ئومێدی ئه‌و وڵاته داده‌نێن له به‌رامبه‌ر ئه‌و سـزا توندانه‌ی دووچاری بووه به‌هۆی به‌رنامه ناوکیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
سه‌ره‌تا ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌ردانی ڤه‌نزوێلا ده‌کات و پاشـان نیگاراگوا و کوپا و ئێکوادۆر. ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران وه‌ها ناوی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌به‌ن که گیانی شۆڕشـگێڕانه‌یه بۆ ڕابه‌رانی ئه‌و چوار وڵاته.
له‌م سـاڵانه‌ی دوایی سه‌رۆکی ئێران دۆسـتایه‌تی ڕابه‌رانی چه‌پی ئه‌مه‌ریکای لاتین ده‌کات ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن، به تایبه‌تی سه‌رۆکی ڤه‌نزوێـلا هوکۆ چاڤێز که جێی نێـگه‌رانیـیه‌کی زۆری واشنتنه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی هه‌ینی داوایان له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین کرد په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا قوڵتر نه‌که‌نه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڤیکتۆریا نۆلاند گوتی حکومه‌تی ئێران بۆ دۆست داماوه پاش ئه‌وه‌ی شـکسـتی هێناوه له‌وه‌ی بتوانێت له ده‌وری خۆی هاوپه‌یمانی نوێ بدۆزێته‌وه.