Accessibility links

ئێران ژماره‌یه‌ک دیپـلۆماتی کوه‌یت له‌ وڵاته‌که‌ی ده‌رده‌کات


ئێران ژماره‌یه‌ک دیپـلۆماتی کوه‌یت له‌ وڵاته‌که‌ی ده‌رده‌کات
ئێران ژماره‌یه‌ک دیپـلۆماتی کوه‌یت له‌ وڵاته‌که‌ی ده‌رده‌کات

ئێران سێ دیپـلۆماتی کوه‌یتی ده‌رکردووه‌ له‌ تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی پـێشتر کوه‌یت سێ دیپـلۆماتی ئه‌وی له‌سه‌ر سیخوڕی ده‌رکردبوو.

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ئه‌م هه‌واڵه‌یان ڕاگه‌یاند. که‌ناڵی Press TV ده‌وڵه‌تی ئێران گوتی سێ دیپـلۆماته‌که‌ی ئێران له‌ 2 ی مانگی چواره‌وه‌ له‌ لایه‌ن کوه‌یته‌وه‌ ده‌رکراون.

مانگی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کوه‌یت ڕایگه‌یاند که‌وا چه‌ند دیپـلۆماتێـکی ئێرانی ده‌رده‌کرێن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به‌ شانه‌یه‌کی سیخوڕیـیه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ وڵاته‌که‌دا کارده‌کات.

ئه‌وانه‌ی به‌و مه‌سه‌له‌ی سیخوڕیـیه‌ تاوانبارکراون ڕه‌گه‌زنامه‌ی کوه‌یتی و ئێرانیان هه‌یه‌ و گومانیان لێـده‌کرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران کاریان کردبێت. به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کانی میدیا ئه‌و که‌سانه‌‌ زانیاریان له‌سه‌ر کوه‌یت و شوێنه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا کۆده‌کرده‌وه‌.

دادگایه‌کی کوه‌یت له‌ مانگی سێ حوکمی له‌ سێداره‌دانی بۆ کوه‌یتیـیه‌ک و دوو ئێرانی ده‌رکرد.

ئێرانیش لای خۆی ئه‌و تۆمه‌تی سیخوڕیکردنه‌ ڕه‌تده‌کاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG