Accessibility links

کاوە قورەیشی: لە سێدارەدانی زیندانیانی کورد لە ئێران بە جۆڕێک تۆڵەی دەسەڵاتە لە هەمبەر چالاکی و کۆمیتە خۆڕسکەکانی شارە کوردییەکان


لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاکو ئیستا، بە بەردەوامی کاریگەرییەکانی ئەم پاندێمییە لە ڕووی سیاسی و ئابووری و تەندروستی و دەروونی زۆر ڕووی دیکەوە خراوەتە بەرباس و گفتوگۆ.

دیوێکی دیکەی کاریگەرییەکانی ئەم پەتایە کە باسی لێنەکراوە، یان زۆر بە کەمی تیشک خراوەتە سەری، سەرهەڵدانی ئەو کۆمیتە خۆجێی و ناوچەیانەیە کە لە شارەکانی کوردستانی ئێران بە شێوەیەکی خۆڕسک بۆ پاراستنی خەڵک و خاوێنکردنەوەی شەقام و شوێنە گشتیەکان هاتنە ئاراوە.

سەرچاوە و هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم کۆمیتانە چی بوون؟ ئایا هۆکارەکەی دەگەڕیتەوە بۆ ئەو "ئەزموونە ژینکراو"ەی خەڵکی کورد کە وادەکات بتوانن لە سات و کاتی ڕووداوەکاندا بە شێوەیەکی ئەقڵانیتر خۆیان ڕێکبخەن؟

یان ئایا لە سێدارەدانی زیندانیانی کورد لەم دواییانەدا، پەرچەکرداری دەوڵەت بەرامبەربە دروستبوونی ئەم کۆمیتانە بوو؟

بۆ زانیاری و وەڵامی ئەم پرسیارانە بەفراو نوری لەگەڵ کاوە قورەیشی، ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ و چالاکی سیاسی وتووێژی کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:28 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG