ڕه‌وشی زیندانه‌کانی ئێران و ڕاگرتنی به‌ندکراوان به تاوانه جۆراجوره‌کانەوە لە ژووری هاوبەشدا، نیگرانی لای چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ و بنه‌ماڵه‌کانی زیندانیان ساز کردوه. ئه‌مه‌ش به تایبه‌ت نیگرانی زۆری ساز کردوه سه‌باره‌ت به ژیانی به‌ندکراونی سیاسی و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌کرێته سه‌ریان.
له ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا، بۆ باس له سه‌ر ڕه‌وشی به‌ندیخانه‌کان و به‌ندکراوانی سیاسی له ئێران میوانداری به‌ڕێزان مه‌سعوود کوردپور، ڕۆژنامه‌وان له کوردستانی ئێران و ڕامین زه‌ندنیا، لێکۆڵه‌ری سیاسی له ئاڵمان ده‌که‌ین.