بەرپـرسانی حزبە کوردیـیەکانی ڕۆژهەڵات و کاربەدەستان لە هەرێمی کوردستان دەڵێن بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئێران بە موشەکی مەودا کورت و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بارەگا و کەمپی ئاوارەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە شاری کۆیە بۆردومانکراون.
بەپـێی کاربەدەستانی تەندروستی لە نەخۆشخانەکانی کۆیە ژمارەیەک لە پـێشمەرگەی هەردوو حزب و خەڵکی سیڤیل گیانیان لەدەستداوە و بە دەیانی دیکە برینداربوون.
بۆردومانەکە لە کاتێکدا بووە کە حزبی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەی پـلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی لە بارەگایەکی لە کۆیە ئەنجام دەدا.
بەپـێی سەرچاوەکان مستەفا مەولودی و خالید عەزیزی سکرتێری ئێستا و پـێشووی حزبی دیموکراتی کوردستان بریندارن.
بەهۆی زۆری ژمارەی بریندارەکان نەخۆشخانەکانی کۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن خوێن بپەخشن.