ئێران ده‌ڵێت سه‌رکرده‌یه‌کی سوپای پاسداران و 5 ئه‌ندامی هێزی سوپای پاسداران کوژراون له شه‌ڕوپێکدادانه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوانی کورد له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات.
هه‌ینی ئاژانسی نیمچه ڕه‌سمی دهنگوباسی ئێرانی فارس سه‌رکرده‌که‌ی به ناوی جه‌نه‌راڵ عه‌باس عاسمی ناساند و گوتی له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا کوژراوه. ناوبراو سه‌رکرده‌ی کرداری سه‌ربازی ستانی قوم بوو. ئاژانسی دهنگوباسی فارس باسی نه‌کرد کوشتنه‌کان له چ کاتێکدا ڕوویان دابوو.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، ئێران هێرشێکی گه‌وره‌ی به دژی میلیتانان له ناوچه‌ی سنوری له نزیک عێراق دهستـپێکرد.
دووشه‌ممه، ئێران گوتی سوپای پاسداران کۆنتڕۆڵی 3 بنکه‌ی کۆمه‌ڵێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردی له ناوچه‌که گرتۆته ده‌ست.
کۆلۆنێل دلاوه‌ر ره‌نجبه‌رزاده ئیدعای کرد"ژماره‌یه‌کی زۆر" له هێزی کۆمه‌ڵی ئۆپۆزسیون له کاتی شه‌ڕه‌کانی سنوری کوژراون. ئه‌م ڕاپۆرته له لایه‌ن سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆ پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
شه‌ڕی چه‌ند کاتژمێره نێوان میلیتانه‌کانی پژاک و هێزه‌کانی ئێرانی یه‌کشه‌ممه به کۆتایی هات. شه‌ڕه‌که له نزیک شاری سه‌رده‌شت رویدابوو.
له ساڵانی ڕابردوو پژاک شه‌ڕی پچڕ پچڕی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئێرانی هه‌بووه و ده‌ڵێت شه‌ڕ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی زیاتر ده‌کات.