گروپه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران ده‌ڵێن دانیشتوانی ئوستانی کوردستان مانگرتنێکی گشتی‌یان بۆ ناڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به له‌سێداره‌دانی ئه‌م دوایـیانه‌ی پێنج چالاکی ئۆپۆزیسیۆن له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه که چواریان کورد بوونه به‌ڕێوه‌بردووه.
گروپه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵێن داوای ئه‌وان بۆ مانگرتن دوێنێ پینج شه‌ممه پشتیوانیـیه‌کی به‌ربڵاوی به دوادا هات و وێنه و فیلمی دوکان و شه‌قامه‌کانی چۆڵیان بڵاوکردۆته‌وه.
وته‌بێژی حیزی دیموکراتی کوردستان بنکه له پاریس خوسره‌وی عه‌بدوڵاهی ده‌ڵێت مان‌گرتنه‌که له شاره‌کانی کوردنیشینی سنه، مه هاباد، سه‌قز، بۆکان، کامیاران و نه‌غه‌ده به‌ڕێوه‌چوونه.
وته‌بێژیک بو گروپـێکی دیکه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی کورد کۆمیته‌ی به‌رگری له گرتووه‌کانی مه‌ده‌نی و سیاسی به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای گوت که حکومه‌تی ئێران له‌شکرێـکی زیاتری بو هه‌رێمی کوردستانی ئێران ناردووه .
ئێران پێنج که‌سی به تاوانبار زانی که په‌یوه‌ندیان به گروپه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن بووه و له بۆمب دانانه‌وه‌دا گوایه به‌شداریان کردووه. گروپی مافه‌کانی مرۆڤی لێ‌خوش‌بوونی نێونه‌ته‌وه‌یی گوتویه‌تی 3 له ئه‌و چالاکانه ئه‌شکه‌نجه‌درابوون و دوویان به زۆری و تۆقاندن دانیان پێ داهێناون.
سه‌باره‌ت به‌م مانگرتنه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره ئێدوارد یه‌رانیان ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان کاوه کرمانج به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:22 خوله‌كه.