Accessibility links

ژماره‌یه‌ک گفتوگۆ و ڕاپـۆرت سه‌باره‌ت به‌ له‌سێداره‌دانی 5 چالاکوانانی سیڤیلی له‌ ئێران


ژماره‌یه‌ک له‌ کورده‌کانی شـاری لۆس ئه‌نجلسی کالیفۆرنیا ناڕه‌زایی توندی خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به‌ له‌سێداره‌دانی کۆمه‌ڵێـک چالاکوانی کورد له‌ ئێران، یه‌کشه‌ممه‌ 9 ی پـێـنجی 2010
ژماره‌یه‌ک له‌ کورده‌کانی شـاری لۆس ئه‌نجلسی کالیفۆرنیا ناڕه‌زایی توندی خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به‌ له‌سێداره‌دانی کۆمه‌ڵێـک چالاکوانی کورد له‌ ئێران، یه‌کشه‌ممه‌ 9 ی پـێـنجی 2010

نه‌ک هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی کورده‌کان به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش کاردانه‌وه‌ هه‌یه‌و به‌رده‌وامه‌ وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ له‌ سێداره‌دانی پێنج له‌ چالاکوانانی سیڤیلی له‌ کۆماری ئیسلامی ئێراندا.

ئێران ده‌ڵێت ئه‌و پێنج که‌سه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ سێداره‌ دران تاوانیان دژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆماری ئیسلامی کردوه‌، له‌ ده‌مێکدا ده‌کرێت بگوترێت هه‌ر هه‌موو چالاکوانانی ڕێکخراوه‌ سیڤیلیه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له‌ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌و پێنج که‌سه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سیڤیلیانه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی بزاوتی سیڤیلیانه‌دا کاریان کردوه‌.

فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له‌گه‌ڵ پـۆلێـک له‌ قوتابیـیه‌کانی
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له‌گه‌ڵ پـۆلێـک له‌ قوتابیـیه‌کانی

کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌ڵێن فه‌رزاند که‌مانگه‌ر ، شیرین عه‌له‌م هولو ، فه‌رهاد وه‌کیلی ، عه‌لی حه‌یده‌ریان، وه‌ مه‌هدی ئیسلامیان به‌ تاوانی (موحاره‌به‌) یان دژایه‌تی کردنی یه‌زدان گوناهبارکراون.

په‌ڕه‌ی یه‌که‌می ژماره‌ 3 ی گۆڤاری ڕۆیان که‌ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر یه‌ک له‌ نووسه‌ره‌کانی بوو
په‌ڕه‌ی یه‌که‌می ژماره‌ 3 ی گۆڤاری ڕۆیان که‌ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر یه‌ک له‌ نووسه‌ره‌کانی بوو

ڕێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافه‌ سیڤیلیه‌کان ده‌ڵێنده‌سه‌ڵاتداران له‌ کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر جاران جودابیرانی وڵاته‌که‌ به‌و تاوانه‌ دادگایی ده‌که‌ن.

به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ژماره‌یه‌ک گفت و گۆ و ڕاپۆرتی له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوه‌ی ئێران ئاماده‌ کردوه‌ که‌ ناڕه‌زاییه‌کی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌. ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.

XS
SM
MD
LG