Accessibility links

کاوە بەهرامی سەبارەت بە تۆپـبارانەکەی ئێران بۆ سەر دەڤەری حاجی ئۆمەران دەدوێت


بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت ئێران ڕۆژی سێشەممە بە تۆپ و کاتیۆشا دەڤەری حاجی ئۆمەرانی بۆردومانکردووە و هاوکات فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە سوڕاونەتەوە.

کاوە بەهرامی لە وتووێژەکەی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتی کاتژمێر 11:30 خولەک بە کاتی باشوور( هەرێمی کوردستان) کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆپ و کاتیۆشا ناوچەی ئاڵانەی دەڤەری حاجی ئۆمەران و ئەو دەڤەرانەی کە بەشێک لە بنکە و بارەگاکانی ئەوانی لێیە بۆردومانکرد و بۆ ماوەی کاتژمێرێک درێژەی هەبوو و بەردەوامیشە، بەڵام نەک بە چڕی و هێزێکی زۆریان هێناوەتە ناوچە سنوریەکان بە چەکی قورسەوە و زیانیان بە کاسبکاران و موڵک و ماڵی خەڵک گەیاندووە و ئەوەندەی ئاگاداربن زەرەری گیانی نەبووە و هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا ئێران زەرەر و زیان بە خەڵک دەگەیەنێت و دەشڵێت ئەو ناوچانەی کە کراونەتە ئامانج خەڵکیان لێ هەیە بەڵام زیانیان نەبووە.

هیچ سەرچاوەیەکی دیکە نەبوو بۆ دەنگی ئەمەریکای پشتڕاستبکاتەوە ئێران هێزێکی زۆری هێنابێتە سەر ناوچە سنووریـیەکانی هەرێمی کوردستان.

کاوە بەهرامی لەبارەی هێرشەکان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان گوتی" ئەوە دەستدرێژیە بۆ سەر خاک و هەرێمی کوردستان و خاکی عێراق بە پێی هەموو پێوانەیەک هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە دەستدرێژی بکاتە سەر وڵاتێکی تر، دەبێت ناڕەزایەتی سەبارەت بە دەستدرێژیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خاک و خەڵکی باشووری کوردستان بوەستێنن و بە ڕای گشتی دونیا ڕابگەیەنن."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ئەو بەرپرسەی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایدەگەیەنێت هەر کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران لە نیوخۆیدا کێشەیەکی هەبێت لە سنوورەکان ئاڵۆزیەک دروست دەکات تا کێشەکانی خۆی دابپۆشێت، هیوادارن ڕای گشتی دونیا ئەو دەستدرێژیانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر گەلی کورد بە تایبەت خەڵکی سڤیل و کۆڵبەر مەحکوم بکات و هەروەها ئەو هەموو خەڵکە لەسێدارە نەدات.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا هەریەک لە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانیان کرد و زەرەر و زیانێکی زۆری مادی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان گەیاند بە بیانوی بوونی بنکە و بارەگاکانی هێزە کوردیەکان لەو ناوچانە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:56 0:00


XS
SM
MD
LG