Accessibility links

سەرهەڵدانی چالاکی و ڕێکخراوی مەدەنی لە کوردستانی ئێران


لە میانەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوودا لە وڵاتی ئێران خەڵک بە دەیان جار ڕووبەڕووی کارەسات و ڕووداوی ناخۆش بوونەتەوە و ئەمەش لە کاتێکدا کە پشتیوانییەکانی دەوڵەت لە ئاستێکدا نەبوون کە بتوانێت یارمەتیدەری خەڵک بن بۆ دەربازبوون لە دەرنجامی کارەساتەکان.

ڕووداوەکان و بێ‌هیوایی خەڵک لە دەوڵەت، بوون بەهۆی سەرهەڵدانی کومیتە و ڕێکخراوی مەدەنی بە تایبەت لەو ناوچانەی ئێران کە بەراورد بە شوێنەکانی دیکە بە شێوەیەکی بەرچاو پەراوێز خراون.

لە شارە کوردنشینەکانی ئێران زیاترین چالاکی مەدەنی و مرۆیی لەم ڕۆژانەدا ، بە تایبەت دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕیوەدەچن.

هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەم چالاکییە مەدەنیانە چین؟

چالاکییەکان بە چی شێوەیەکن و سەرچاوە داراییەکانیان چۆن دابین دەکرێت؟

بۆ زانیاری زۆرتر لەسەر کار و سروشتی ئەم ڕێکخراو و چالاکییانە لە کوردستانی ئێران، بەفراو نووری لەگەڵ ئارام فەتحی، ئەندام و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی مەدەنی "ماڵی ئینسان" وتووێژی کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:43 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG