Accessibility links

سوپای پاسدارانی ئێران 13 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان دەستگیردەکات


Sidakan

سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان سیازدە هاوڵاتی هەرێمی کوردستانیان گرت و داوایان لێکردوون کە دەبێت بچنە دادگای پیرانشار و بەڵێننامەش پڕبکەنەوە و هەروەها زیاتر لە 450 سەر مەڕ و ئاژەڵی هاوڵاتیانی دەڤەری حاجی ئۆمەرانیان بردووە و تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە بە خاوەنەکانیان نەدراونەتەوە ئەمە وەک هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە بۆ دەنگی ئەمەریکا باسیان لێوە کرد، عەنتەر زرار دەڵێت پاسداران سێ لە براکانی دەستگیرکردبوون لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ناوبراو زیاتر دەڵێت ئێمە ڕەوەندین نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە سنوور دوربووین ، نزیکەی سی چل پاسدار هاتنە خوارەوە وەکو حەملە بەیانی زوو سەعات چوار نزیکەی چوار سەد و پەنجا سەڕ مەڕ و ماڵاتیان برد دواتر نەفەرەکان بە هەواری چوون ئەوانیش دەستگیرکران سیزدە نەفەر بەس دوایی ئەوان ئازادکران بەڵام مەڕ و ماڵاتەکەیان ئێستا لە دەست ئەواندایە مەبەست لێی پاسداران، لە کاتی دەستگیرکردنەکە پێیان ڕاگەیاندووە سەر بە چ لایەنێکن و لەگەڵ کێ ئیش دەکەن، گوتیان دەبێت بچنە دادگای پیرانشار و دەیانویست تەحویلی دادگا بکەن و مەقسەدیان ئەوەبوو مەڕ و ماڵاتەکە نەدەنەوە بیدەنە کوشتارگای و دادگاش هەمووی سەربازیە لە نەغەدە بۆ ئەوەی بەڵێننامە پڕ بکەنەوە بە ویستی وان ئەوان چیان بوێ ئاوا بکەن، لە ناو سنووری هەرێمی کوردستان بووین.

لە لایەکی ترەوە فەرزنگ ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران لەبارەی گرتنی ئەو کەسانەوە بۆ دەنگی ئەمەریا دەڵێت ڕووداوەکە ڕاستە بابەتەکە ڕوون نەبووەتە تا ئیستا نازانرێت کێشەکە چوونە ، نزیکەی چوار سە دو بیست سەر مەڕیان بردووە هێزەکانی ئێران و دواتریش یازدە کەس دەستگیرکران بەڵام بە هەوڵی حکومەتی هەرێم ئەو کەسانە ئازادکران و مەڕو ماڵاتەکەشیان تاکو ئێستا دەستبەسەرکراون لەلایەن هێزەکانی ئێران بەڵام بریار وایە ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێتەوە، ماوەیەک پێش ئێستا ئەو ناوچەیەی تۆپبارانکرد ڕەز و باغ و پۆش و پاوانێکی زوریش سووتا کۆچەریەکانیش حەتمەن ئەگەر ڕەز و باغ سووتا پەنا ببەنە بەر سەرووتر.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:49 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG