«ئێمه وه‌ک حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ئاماده‌ین بو ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ هاورێیانی پێشوو دابنیشین و کۆسپه‌کانی سه‌ر رێگه‌ی یه‌ک گرتنه‌وه لا بده‌ین.»
«ئێمه 9 ساله وه‌ک حێزبێکی جیاواز کار ده‌که‌ین و یه‌ک له‌و شتانه‌ی به‌ده‌نه و رێبه‌رایه‌تی ئێمه له سه‌ری سوره، قه‌بوڵ کردن و ئێعترافی هاورێیان به بوونی ئێمه وه‌ک حێزبێکه.»
ئێسته نزیک به 9 ساڵ له له‌ت بوونی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران تێپه‌ر ده‌بێت. حێزبی دێمۆکرات له گه‌ڵ جیابونه‌وه‌ی هاورێیانی بێگانه نیه و پیشتریش دوجار هه‌ندێک له هاورێیانی ئه‌م حێزبه به هۆی جوراجوره ریگای خۆیان له حێزبی دێمۆکرات جیا کردوه‌ته‌وه.
یه‌که‌م جار له سالی 1358 و دوای کونگره‌ی 4 ئه‌م حێزبه، غه‌نی بلوریان و هه‌ندێکی تر له ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندی وه‌ک ره‌حیم سه‌یف قازی و مامۆستا هێمن له حێزب جیا بونه‌وه. ئه‌م گروپه که به رێره‌وانی کونگره‌ی 4 ده‌ناسران دواتر په‌ره‌وازه بوون و به گشتی وازیان له کاری حێزبی هێنا.
دواتر له سالی 1366 هه‌تاوی، دوای کونگره‌ی 8، هه‌ندێکی تر له رێیه‌ران و ئه‌ندامانی حێزبی دێمۆکرات و له وانه، حه‌سه‌ن ره‌ستگار و جلیل گادانی له حێزب جیابوونه و بۆ ماوه‌ی 8 سال له ژێر ناوی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران – رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر- درێژه‌یان به خه‌باتی سیاسی دا.
ئێسته‌ش له سێهه‌مین ته‌جروبه‌ی جیابونه‌وه‌ی هه‌ندێک له ئه‌ندامان و رێبه‌رانی حێزب دوای کونگره‌ی سێزده، که به هوی رێژه‌ی به‌ر‌چاویان، وه‌ک له‌ت بوونی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پێناسه ده‌کرێت، 9 سال تێپه‌ر ده‌بێت.
9 ساڵ دوای له‌ت بوونی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پرسیار ئه‌وه‌یه که ئاخۆ هیچ رێگایێک بۆ یه‌ک گرتنه‌وه‌ی دووباره‌ی ریزه‌کانی ئه‌م حێزبه هه‌یه؟ له بنه‌ره‌تدا، رێبه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌م دو باڵه‌ی حێزب خولیا و ئاره‌زوی یه‌ک گرتنه‌وه‌یان هه‌یه؟ بو ئه‌و ئارزوه هیچ پلانێکی پراکتیکیان هه‌یه؟
بو تاوتو کردنی ئه‌م باسه له گه‌ڵ به‌رێزان کاکه کاوه به‌هرامی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کاکه ئێبراهیم زێوه‌ی، نوێنه‌ری حێزب دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر، وتووێژمان کردوه.