Accessibility links

دەوری ٨٠ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی شاری سەقز خۆیان ڕزگار کردووە


بەندیخانەی شاری سەقز، کوردستانی ئێران

ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو دەڵیت، ئەو نیگەرانیە هەیە کە ئێران بە ئانقەست ڕێگای سەردان بۆ دەرەوە بە بەندکراوان نادات بۆ ئەوەی لە نێو بەندیخانەدا تووشی ئەو نەخۆشیە ببن.

ئاژانسی هەواڵنێری فارس سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران ئێوارەی هەینی ڕاگەیاند کە "دەوری ٨٠ بەندکراو" پاش سەرهەڵدانێک لە بەندیخانەی شاری سەقز خۆیان دەرباز کردووە.

لە ئەم وتووێژەدا، خانمی ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو دەڵێت، ئەو جۆرەی کە ئێستا بارو دۆخی ئێران دەری دەخات بە گشتی لە ناو کۆمەڵگای ئیراندا ترسێ زۆر بە هۆی تووش بوون بە کۆڕۆنا هەیە. بێگومان ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەش نێو بەندیخانەکانیشی گرتۆتەوە بە تایبەت کە ئێران ئامار و زانیاری دروست بۆ خەڵک دابین ناکات.

ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو
ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو

ئەو هەروەها ئاگایی دەدات، " بە پێی ئەو ئامارانەی ئێمە هەمانە ١٦ حالەتی مەشکووک (گومانلێکراو) لە گرتووخانەی ورمێ چوونەتە دەرەوە و تا ئێستا چەند کەسیان فەوتیان کردووە."

هەروەها جەخت دەکات، ئێستا کە دۆخی تەندروستی و پێی ڕاگەیشتنی پزشکی لە نێو بەندیخانەکان بە تایبەتی لە بەندیخانەکانی کوردستان دا زۆر خراپە، زۆر وێدەچێت کە ئەم بەندکراوانە لە ترسی تووش بوون بە نەخۆشیەکە خۆیان دەرباز کردبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:33 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG