نوێنه‌رانی پارلێمانی ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، یه‌کی مانگی 11، چه‌ند ماده‌یان له یاسای "شێوه‌ی کارکردنی حێزبه‌کان و گروپه سیاسیه‌کان" زیاد کرد. دو گۆڕانکاری گرینگ له‌م یاسادا ریگه‌ی چاڵاکی حێزبی بو هه‌تا هه‌تایی له‌و چاڵاکه سیاسیانه ده‌گرێت که به هۆی سیاسی یا ئه‌منیه‌وه پێشتر له لایه‌ن دادگاه‌وه سزا دراون. به پێی ئه‌م گۆرانکاریانه ئه‌و چاڵاکانه‌ش که پێشتر ئه‌ندامی هه‌ڵسوراوی یه‌ک له‌و حێزبانه بون که به پێی یاسا داخراون بۆیان نیه حێزبی نوێ دابمه‌رزێنن یان خود بن به ئه‌ندامی حێزبه‌کانی‌تر.
ئه‌م گورانکاریه تازه‌یه له یاسای "شێوه‌ی کارکردنی حێزبه‌کان و گروپه سیاسیه‌کان" دوای ئه‌وه دێته ئاراوه که چه‌ند له ئه‌ندامانی رێفۆرم خوازی پێشوی دو حێزبی مۆشارێکت و مۆجاهدینی ئێنقلابی ئێسلامی ئێران به‌م دوایانه حێزبیکی نوێیان دامه‌زران‌و ئه‌مه بوه هوی ڕخنه‌ی زۆری تۆندره‌وه کۆنه پارێزه‌کانی ئێران که ده‌ڵێن رێفۆرم خوازه‌کان دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی سال 2010 دژی به‌رژه‌وندی نه‌ته‌وه‌ی و رێبه‌رایه‌تی ئاینی وڵاته‌که هه‌ڵوێستیان گرتوه‌و نابێت مافی چاڵاکی سیاسیان له وڵات‌دا هه‌بێت.
به‌رێز دوکتور خالید ته‌وه‌کۆلی کومه‌ڵناس و لێکوڵه‌ری سیاسی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که ئه‌م به‌ربه‌سته نوێیه هه‌رچه‌ند چاڵاکی سیاسی رێفۆرم خوازه‌کان توشی گرفت ده‌کات به‌ڵام ئێشتا ئه‌وان خۆیان به ساحێبی سیسته‌می سیاسی ده‌زان‌و له‌وه ناچێت ره‌وتی رێفۆرم خوازی خۆیان بگۆڕن یان ببن به ئۆپۆزیسیونی سیسته‌می سیاسی له ئێران‌دا.