Accessibility links

حسێن نەورۆزی: نازانم دەوڵەتی ئێران بۆچی کۆمەک بە لێقەوماوان ناکات


لەگەڵ ئەوەی کەش و هەوا لە سەرپیلی زەهاو یارمەتیدەر نییە، دەوڵەتی ئیرانیش کۆمەکەکانی بۆ خەڵک زۆر هێواشە، حوسەین نەورۆزی وەک شاعیر وخەڵکی سەرپێلی زەهاو، ئەویش ئەو نیگەرانییە ناشارێتەوە، "خەڵک پێوستی بە کۆمەکەو دەولەتیش کۆمەکەکان دەکاتە عەمبارەوەو دابەشی ناکات، تەنانەت ئەو خەڵکە کوردو فارس وتورکەش کە کۆمەک دێنن نیروی نیزامی لێیان دەستێنن. نازانم بۆ دەوڵەت بەرامبەر خەڵک وەها دەکات."

ئەو هاوڵاتییە وەک خۆی باسی دەکات، رەوشی مافی مرۆڤ لە ئەوجی خراپیدایە، تەنانەت زۆرێک لە خەڵکەکە نە شوێن خەوو دانیشتیان هەیە، نە پیداویستی دی، نە بەرق نە ئاوی خواردنەوە، دەشڵیت "ئەو کۆمەکەی خەڵک لە نیوە شەواندا دەیهێنن ودابەشی دەکەن دەنا ئێمە هیچی دەوڵەتیمان بەر نەکەوتووە."

سەبارەت بە دووا ئاماری قوربانییەکان نەورۆزی باس لەوە دەکات "هێشتا تەرمی قوربانی لە ژێر خاکو خۆڵی ئاپارتمانەکان دەردێنن روون نییە چەندەو بەردەوام لە زیاد بووندایە، ئاماری ئەو گوندو ناوچانەی تریش کەس نازانێ کە چەند قوربانی هەبن، وەلێ زیانەکان لەوێش زۆرە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:32 0:00

XS
SM
MD
LG