شازادە محەمەد بن سەلمان، وەزیری بەرگری سعودیا ده‌لیت پێویسته به‌رامبه‌ر به به‌رفرا‌وان کردنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی به‌ره‌نگاری بکردرێت.
شازادەی بن سەلمان له وتووێژێک له گه‌ڵ نیویۆڕک تایمز که ڕۆژی پێنج شه‌مه بڵاوکرایه‌وه، ڕێبه‌ری باڵای ئێرانی وه‌ک "هیتله‌ری نوێ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" ناوزه‌د کرد، ئه‌وه‌ش وا ده‌کات شه‌ڕێ قسه له نێوان ئه‌و نه‌یاره‌دا زیاتر بکات.
وەزیری دەرەوەی سعودیە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا لە قاهیرە ڕەخنەیان ئاڕاستەی ئێران و حیزبوڵای شیعە کرد و هۆشیاریشیاندا لەوەی کە دەستەوەستان ناوەستن لەبەردەم دەست تێوەردانەکانی ئێرانەوە لە کاروباری وڵاتانی عەرەبیدا.
له به‌رانبه‌ردا فه‌رمانده‌ی سۆپای ئێران ده‌ڵێت هێزی به‌رگری چه‌کداری له هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که ڕێکخراون و له وڵاتانی تریش تیمه‌کانی چکوله‌ی به‌رگری ڕێکخراون و دواتر کاریگه‌ریان ده‌بینین.
عه‌ربستان بۆ به‌رگری له به‌رانبه‌ر ئێران‌دا چی پێده‌کریت و ئێران بۆچی ئاوا به ئاشکرا باسی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی له ناوچەکە ده‌کات؟
بۆ باس له سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره میوانداری عه‌لی فه‌ریدی، ڕۆژنامه‌وان دانیشتووی ئا‌ڵمان ده‌که‌ین.