له سێداره‌دانی زیاده له 20 به‌ندکراوی کوردی سونی که به به‌ندکراوانی "عه‌قیده" ده‌ناسرین له ده‌مه‌و به‌یانی دووشه‌مه‌ی حه‌توی ڕابردوودا و دواتر له سێداره‌دانی شه‌هرام ئه‌میری، زانای وزه‌ی ناوه‌کی، و له کۆتائیش‌دا له سێداره‌دانی مۆحه‌ممه‌د عه‌بدۆللاهی، به‌ندکراوی سیاسی کورد له به‌ندیخانه‌ی ورمێ، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م له سێداره‌دراوانه له مافی دادگایی کردنی یاسایی و که‌ڵک وه‌رگرتن له پارێزه‌ر سودیان وه‌رگرتبێت ئه‌و پرسیاره‌ی هێناوه‌ته ئاراوه که هۆی له سێداره‌دانی به کۆمه‌ڵی ئه‌م گه‌نجانه چیه؟
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ جه‌خت له سه‌ر نایاسایی بوونی ئه‌و کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن و له سێداره دراوان به قوربانی زاڵبوونی سیاسه‌ت به سه‌ر یاسا له ئیران و ده‌ره‌نجامی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ناوده‌به‌ن، ئه‌و پرسیاره‌ش هه‌یه که چی له هاوسه‌نگی هێزه‌کان له ناوخۆی ئێران و ناوچه‌که گۆڕاوه که بوه‌ته هۆی ئاوا کاردانه‌وه‌یێک؟
ڕۆژنامه‌وان خالید مۆحه‌ممه‌دزاده ده‌نوسێت له سێداره‌دان له ئێران له كاردانه‌وه‌یه‌كی حكومه‌تی خه‌ریكه ده‌بی به به‌شیك له كه‌لتوری جێی په‌سندی هاووڵاتی ، ئه‌وانه‌ی له ئێستا پاساو بۆ بوونی جوره‌كانی له سیداره‌دان ده‌هیننه‌وه زور زیاترن له‌وانه‌ی دژی ئیعدام ده‌وستنه‌وه، مه‌یدانه‌كانی له سێداره‌دان له زۆرێك له شاره‌كان بووه به شوێنی كات به سه‌ربردنی هاووڵاتیان.
له به‌رنامه ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا بۆ تاوتۆکردنی ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕێزان دکتورهاشم ئه‌حمه‌دزاده، مامۆستای زانکۆی ئۆپساڵا له سوید و هه‌روه‌ها حیسام ده‌ست‌پیش مامۆستای زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر ده‌که‌ین.