ساڵی 2019 چ جوره ساڵێک ده‌بێت بۆ گه‌لی کورد له ئێران؟ ئایا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکه‌ین به پێی تۆندتر بوونی گوشاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا و دژواری زیاتری ڕه‌وشی ئابووری ژیان له ئێران گه‌لی کورد له‌و وڵاته ئه‌مسال ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان تۆندتر و بەهێزتر له جاران هه‌ڵبرن؟
حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران له ساڵی نوێ‌دا چەند چاڵاکتر ده‌بن؟ ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێبکرێت هاوپه‌یمانی نێوانی خۆیان به‌هێزتر بکه‌ن؟ به گشتی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئێسلامی چۆن ساڵی 2019 ده‌باته سه‌ر؟
له بەرنامه‌ی روانگەی ئه‌م حەوته ئەم باسەمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ڕامبۆد لۆتف پوری لێکۆڵەری سیاسی له بریتانیا و علی فەریدی ڕۆژنامەوان له ئالمان تاوتوێ کردوه.