بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ڕێکخراوی "هەنگاو" لانیکەم ٧ هاووڵاتیی کورد لە خۆپێشاندانەکانی تاران و کەرەج گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی تاران، هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی ئیسلام ئاوا (شائاباد) سەر بە پارێزگای کرمانشان بە ناوی “محەمەد ڕەزا محەمەدی” کوڕی محەمەد عەلی بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست داوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد ڕەزا محەمەدی بە مەبەستی کرێکاری چووە بۆ تاران و لە کاتی خۆپێشاندانەکان گوللە بەر سەری کەوتووە و دەستبەجی گیانی لە دەست داوە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەت بۆ ڕادەست کردنەوەی تەرمی محەمەدڕەزا داوای بڕی ٦٠ میلیۆن تمەن و یەک پاکەت شیرینییان کردووە و دوای ئەوەی بنەماڵەکهی ئەو داواکاریانەیان جێبەجێ کردووە، ڕۆژی یەکشەممەی حەفتەی ڕابردوو تەرمەکەیان وەرگرتووەتەوە.
تەرمی محەمەد ڕەزا ڕۆژی دووشەمەی حەفتەی ڕابردوو ٤ی سەرماوەز (٢٥ی نۆڤەمبر) لە کەشیکی ئەمنی و لە شارەکەی خۆی ئەسپەردەی خاک کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەتا ئێستا لانیکەم ٧ هاووڵاتیی کورد لە خۆپێشاندانەکانی شارەکانی ناوەندی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە ناوەکانیان بە شێوەی خوارەوەیە:
تاران و کەرەج
یهک: سەجاد باقری خەڵکی کرماشان لە تاران
دوو: پوریا ناسری خاه خەڵکی کرماشان لە تاران
سێ: مینا شەیخی خەڵکی سەقز لە تاران
چوار: محەمەد ڕەزا محەمەدی خەڵکی ئیسلام ئاوا لە تاران
پێنج: محەمەد حەیدەریان خەڵکی سونقوڕ لە کەرەج
شهش: ناسر ڕهزایی خهڵکی قوڕوه له کهرهج
حهوت: موحسن جەعفەر پەناه خەڵکی بیجار لە ئیسلام شار
------------------------------------------------------------------------------
سهرچاوه: "ههنگاو" ڕێکخراوی مافی مرۆڤ