سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی پـێـکه‌وه ڕایانگه‌یاند که‌وا نارامیـیه‌کانی سه‌ر سـنووری نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و ئێران نه‌ماون.
دوێنێ شه‌ممه و له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له تاران، مه‌سـعود بارزانی گوتی هه‌رێمی کوردسـتان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌یانه‌وێت ناوچه سـنووریـیه‌کانی نێوانیان ئارام بن.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحیش گوتوویه‌تی به هه‌وڵی هه‌ردوولا توانراوه گرفته‌کانی سه‌رسنوور چارسه‌ربکرێن و ئێسـتا ناوچه‌که ئارامه و خه‌ڵـکی هه‌ردوولا به‌بێ گرفت هاتووچۆ ده‌که‌ن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له هه‌ردوو مانگی حه‌وت و هه‌شتی ڕابردوو شه‌ڕ و پـێـکدادانی قورس له نێوان هێزه‌کانی ئێران و پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتان (پـژاک) له ناوچه‌کانی نزیک سـنووری هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕوویاندا، به‌ڵام پـژاک له 5 ی مانگی نۆ ئاگربه‌سـتێـکی یه‌ک لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاند.