ئێران ده‌ڵێت له نزیـک سـنووری عێراق شه‌ڕ و پـێـکدادانێـک له نێوان هێزه‌کانی و سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد ڕوویانداوه له ئاکامدا 2 پاسـدار کوژراون و 21 یش له پـژاک.
ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران PressTV ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا شه‌ڕه‌که له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت بووه و 2 پاسـداریش برینداربوون. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی پـژاک مینیان له ناوچه‌که چاندووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی شه‌ڕه‌کانی نێوان هێزه‌کانی ئێران و پـژاک توندتربوون له‌و ده‌مه‌ی ئێران ده‌سـتی به هێرشێـکردن له دژیان کردووه.