بابه‌تی به‌شی یه‌که‌می به‌رنامه‌ی ڕوانگه میوانداری مه‌سعود کوردپور، ڕۆژنامه‌وان له کوردستانی ئێران ده‌کات بۆ باسی ڕۆژی 3 مانگی 5 وه‌ک ڕۆژی جیهانی ئازادی میدیا و ڕاگه‌یاندن. ڕۆژیک بۆ جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر گرینگی ئازادی میدیایی و ڕۆژیک بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تی حکومه‌ته‌کان بۆ پاراستن و پابه‌ند بوون به ماده‌ی 19ی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ.
به‌ڵام سه‌ره وڵاتانێکی زۆر له جیهاندا، که‌م تا زۆر به‌رده‌وامن له پێشێلکردنی مافی سه‌رتایی ئازادی ڕاده‌ربڕین. یه‌ک له‌و وڵاتانه‌ی کارنامه‌یەکی تاریکی له ڕێگاگردن له ئازادی ڕاده‌ربڕین و سه‌رکۆتکردنی میدیاکان و میدیاکاران هه‌یه. کۆماری ئیسلامی ئێرانه. له‌م گۆتاره کۆرته‌دا تێشک ده‌خه‌ینه سه‌ر کارنامه‌ی ئێران له بواری ئازادی ڕاگه‌یاندن.
گرینگی ڕۆژی کرێکار چییه؟ بۆ کرێکاری ئێرانی به گشتی و کرێکاری کورد به تایبه‌ت ئه‌م ڕۆژه چه مانایەکی هه‌یه؟ خۆپیشاندان لە ڕۆژی کرێکاراندا که هەموو ساڵێک لە وڵاتانی جیهان بەڕێوەدەچێت، چه‌ند توانیویه‌تی له درێژخایه‌ندا لە خزمەتی باشترکردنی ڕه‌وشی ژیانی کرێکاراندا بێت؟
بۆ باس سه‌باره‌ت به‌م باسه‌ش، به‌ڕێز به‌سی شه‌مری له ڕێبه‌رانی پلاتفۆرمی گه‌لانی ئێران میوانی بەشی دووهه‌می به‌رنامه ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته بوو.