وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران نکوڵی له ڕاپۆرتێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات که ده‌ڵێت تاران ته‌کنه‌لۆژیای موشه‌ک له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا ئاڵوگۆڕ ده‌کات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕامین مهمانپه‌ره‌ست ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ڕه‌تکرده‌وه و ده‌ڵێت توانای ته‌کنه‌لۆژیای ئێران ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتووه که پێویستی به یارمه‌تی وڵاتانی تر نییه.
ڕاپۆرته‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که کۆریای باکوری ته‌کنه‌لۆژیای موشه‌کی بالیستیکی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئاڵوگۆڕ کردووه، ئه‌وه‌ش سه‌رپێچیکردنه له سزاکانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت ئه‌و ئاڵوگۆڕکردنهش به به‌رده‌وامی به ڕێگای هێڵی ئاسمانی هه‌ردوو وڵات‌دا ئه‌نجام ده‌درێت. ده‌شڵێت ئه‌و گواستنه‌وه‌یه به ڕێگای وڵاتی سێهه‌میش ئه‌نجام ده‌درێت که دیپلۆماته‌کان ده‌ڵێن ئه‌و وڵاته‌ش چینه.
شایانی باسه ئێران و کۆریای باکوریش له ژێر سزای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندان و بازرگانی ناو‌کی و ته‌کنه‌لۆژیای موشه‌کیان لێ قه‌ده‌غه‌کراوه.