وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی تاران ئامادەیە دووبارە پابەند بێتەوە بە بەرپرسیارێتیەکانیەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا، ئەمەس لەکاتێکدا ئەگەر سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدن سزاکانی سەر ئێران لاببات کە سەرۆک دانۆڵد ترامپ پێش دوو ساڵ سەپاندیەوە بەسەر تاراندا.
زەریف لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی " ئێران " ی حکومیدا وتی " شتێک هەیە دەکرێت بە ئاسانی بکرێت و پێویستی بە مەرج و گفتوگۆکردن نیە، ئەمەریکا پابەند بێت بە بەرپرسیارێتیەکانیەوە بەپێی بڕیاری 2231 ، ئێمەش پابەند دەبین بە بەرپرسیارێتیەکانمانەوە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە."
وتی " ئەمە پێویستی بە گفتوگۆ و مەرج نیە، دەکرێت جێبەجێ بکرێت."
سەرچاوە/ فرانس پرێس