Accessibility links

وێنەیەکی مانگی دەستکرد زیانەکانی دوای هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی ئیسڕائیل پیشان دەدات


هێرشێکی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی بیابانی ئیسڕائیل لە هەفتەی ڕابردوودا لە چوارچێوەی هێرشەکانیدا بۆ سەر ئیسڕائیل زیانی بە ڕێڕەوێکی بنکەکە گەیاندووە، ئەوەش بە پێی وێنەیەکی مانگی دەستکرد کە لەلایەن دەزگای هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسەوە شیکاری بۆ کراوە.

سەرەڕای ئەوەی ئێران سەدان موشەکی باڵیستیکی و موشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد، ئەو زیانەی کە بە بنکەی ئاسمانی نیڤاتیمی باشووری ئیسڕائیل گەیشتووە کەمە. فڕۆکە جەنگییەکان و بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بە یارمەتی ئەمەریکا و بەڕیتانیا و ئوردن زۆربەی ئەو موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیان خستە خوارەوە.

مانگی دەستکردی The Planet Labs ڕۆژی هەینی وێنەکەی بۆ ئەسۆشیەتد پرێس گرتووە، لە وێنەکەدا ڕەشاییەک دەبیندرێت بە سەرانسەری ڕێڕەوەکەدا کە دەکەوێتە بەشی باشووری بنکەی ئاسمانی نیڤاتیمەوە، نزیکەی 65 کم لە باشووری ئۆرشەلیمەوە دوورە.

ڕۆژنامەی هاریتز کە ڕۆژی پێنجشەممە وێنەکەی بە کواڵێتییەکی نزمەوە بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت بنکەکە فڕۆکەی بارهەڵگری C-130 تێدا بووە.

وێنەکە دەشگونجێت لەگەڵ گرتە ڤیدیۆیەکدا کە سوپای ئیسڕائیل پێشتر بڵاویکردووەتەوە، لە ڤیدیۆکەدا کرێکار دەبیندرێن لە ڕێڕەوەکەدا کاردەکەن.

ڕۆژی هەینی سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی وتی " ئەم ئۆپەراسیۆنە بوو بە نیشانەی هێزی کۆماری ئیسلامی و هێزە چەکدارەکانی. هەروەها سووربوونی وڵاتەکەمان و ڕابەرە ژیرەکەمان، فەرماندەی سەرجەم هێزەکانمانی پیشاندا."

بەڵام هێرشەکە دەریخست کە چەکەکانی ئێران دەتوانن بگەنە ئیسڕائیل، لە دوای جەنگی کەنداوەوە کاتێک دیکتاتۆری عێراق سەدام حوسەین موشەکی سکودی ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد، 13 ی مانگی چوار یەکەمین جار بوو لەو کاتەوە ڕاستەوخۆ هێرش بکرێتە سەر ئیسڕائیل.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG