Accessibility links

فەرماندەی سوپای پاسداران: لە ناوبردنی ئیسرائیل چیتر خەون نیـیە


فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت لە ناوبردنی ئیسرائیل چیتر خەون نیـیە و دەکرێت بێتە دی.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران دەڵێن حسێن سەلامی ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێکدا بۆ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی پاسداران گوتی" لە هەنگاوی یەکەمی شۆڕشی ئیسلامی ڕێگەمان خۆشکرد بۆ شیانی لە ناوبردنی قەوارەی زایۆنی، بەڵام لە هەنگاوی دووەمی شۆڕشی ئیسلامی دەبێت ئەم قەوارەیە لە جوگرافیای جیهان لاببرێت، ئەمەش چیتر خەون نیـیە بەڵکو ئامانجێکە دەکرێت بێتە دی."

گوتیشی" زۆر وڵات هەن بەهێزن و خاوەن ئامرازەکانی هێرشن، بەڵام ئەو هێزەیان خۆی ناگرێت لە بەردەم هەر گورزێکدا وە قەوارەی زایۆنیش نمونەیەکە بۆ ئەمە."

ئەم لێدوانەی سەلامی ڕەنگە کاردانەوەی توند بە دوای خۆیدا بهێنێت، بەو پـێـیەی ئەم ڕاگەیاندنە لە زاری یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی هێزی لەشکری ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە.

ئیسرائیل هەمیشە هۆشداری داوە لەوەی ئامانجی ڕژێمی ئێران لەناوبردنی ئیسرائیلە، بۆیە ڕێگر دەبێت لەوەی تاران پەرە بە توانا لەشکریـیەکانی بدات، بە تایبەتی لە هەوڵی گەیشتن بە چەکی ناوکی.

XS
SM
MD
LG