Accessibility links

فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی تەختکردنی دوو شاری ئیسرائیل دەکات


فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە دەکات و دەڵێت ئەگەربێت و ئەمەریکا هێرشی لەشکری بکاتە سەر وڵاتەکەی ئەوا تاران دوو شاری ئیسرائیل تەخت دەکات.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فەرمی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی سەردار یەدوڵڵا جەوانی یاریدەدەری فەرماندەیی سوپای پاسداران بۆ کاروباری سیاسی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی گوتویەتی" ئەمەریکا سەرەڕای ئەو هەموو توانا بەرگری و لەشکریـیەی هەیەتی غیرەتی ئەوەی نیـیە یەک گولـلەمان تێبگرێت، با ئەمەریکا بزانێت ئەگەر هێرشی کردە سەرمان ئەوا تەل ئەڤیڤ و حەیفا تەخت دەکرێن."

گوتیشی ئێران بڕوای بە دانوستاندن لەگەڵ ئەمەریکادا نیـیە، وە ئەیەتوڵڵا عەلی خامەنەئی ڕابەری باڵای ئێران گوتویەتی لەگەڵ دوژمنێکی وەک ئەمەریکا لەسەر هیچ بابەتێک وتووێژ ناکەن.

ئەم لێدوانەی یەدوڵڵا جەوانی ڕەنگە کاردانەوەی کاربەدەستانی ئیسرائیلی لێبکەوێتەوە کە زۆر جار دەڵێن ڕژێمی ئێران جێی هەڕەشەیە بۆ سەر وڵاتەکەیان، بۆیە داوا لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەن فشارەکانیان بۆ سەر تاران زیاتربکەن تاوەکو ڕێگە نەدرێت ئەو ڕژێمە ببێتە خاوەن چەکی ناوکی.

XS
SM
MD
LG