Accessibility links

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: ئیسرائیل وێراندەکەین ئەگەر هێرشبکاتە سەر ئێران


جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و دەڵێت ئەگەربێت و هێرشبکاتە سەر ئێران، ئەوا وێرانی دەکەن.

عەمید حسێن سەلامی ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێکیدا لە تاران گوتی" لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەگەر ئیسرائیل هەر ڕێگەیەک بگرێتەبەر بۆ هێرشکردنە سەرمان، ئەوا بێ گومان دەبێتە مایەی لەناوچوونی و ڕزگارکردنی خاکە داگیرکراوەکان (فەڵەستین)."

ئەم لێدوانەی سەلامی هەفتەیەک پاش ئەوە دێت کە ئیسرائیل بۆردومانی چەند بنکەیەکی ئێرانی لە سوریا کرد و بەپـێی کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ئاکامی ئەو بۆردومانە 12 پاسدار کوژراون و زیانی مادی زۆریش بە عەمبار و شوێنە لەشکریـیەکانی ئێران لە سوریادا کەوتن.

ئیسرائیل دەڵێت ئەو هێرشە ئاسمانیـیانەی کاردانەوەیەک بووە لە بەرامبەر هەڵدانی موشەکێکی دروستکراوی ئێران لە نزیک دیمەشقەوە بە ئاڕاستەی بەرزایـیەکانی گۆلان.

XS
SM
MD
LG