ئێران بەڵێنی لەناوبردنی هەر هەوڵێکی ئیسڕائیلیدا بۆ لێدان لە ڕۆڵی تاران لە سوریادا و وتی سەردەمی " لێیبدە و ڕابکە " ی ئیسڕائیل لە سوریا کۆتای هات، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر سوپای سوریا و ئامانجەکانی سەر بە یەکە سەربازییە ئێرانیەکان لە سوریادا.
پێشتریش ئیسڕائیل هێرشی کردۆتە سەر ئامانجە ئێرانی و گروپەکانی سەر بە تاران لە سوریادا و تاران پێی وایە ئەم کارەی ئیسڕائیل گەورەترین مەترسیە بۆ سەر ئاسایشی ئیسڕائیل.
ڕۆژی چوارشەممە وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل وتی هێرشەکان هەشت ئامانجیان پێکاوە و بنکەی سەرەکی ئێرانیان لە فڕۆکەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی و " شوێنێکی نهێنی میلیشیاکانیان کردۆتە ئامانج کە وەکو دامەزراوەیەک بۆ پێشوازیکردن لە شاندە ئێرانیەکان بەکاردەهێنرێت کاتێک بۆ کارکردن دێنە سوریا."
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەعید خەتیب وتی " ئیسڕائیل بەباشی دەزانێت سەردەمی لێیبدە و ڕابکە تەواو بوو و بۆیە ئێستا زۆر ئاگادارە."
ئێران ڕەتی دەکاتەوە هێزی سەربازی لە سوریادا هەبێت و دەڵێت تەنها ڕاوێژکاری سەربازیی ڕەوانەی سوریا کردووە. هەروەها دەشڵێت تاوەکو پێویست بێت ڕاوێژکاری سەربازی ڕەوانەی سوریا دەکات.
خەتیب وتی " بوونی ئێران لە سوریا تەنها بۆ کاری ڕاوێژییە و بێگومان ئەگەر هەر کەسێک کۆسپ بخاتە بەردەم ئەوە ئەوا وەڵامدانەوەمان توند دەبێت."
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی لە هێرشە ئاسمانیەکەی ئیسڕائیلدا 10 کەس کوژراون و لانی کەم پێنج کەسیان ئێرانی بوون لە فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران ئێران.
خەتیب وتی " من شەهیدبوونی هیچ سەربازێکی ئێرانی لە سوریا پشتڕاست ناکەمەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز