کەناڵی پرێسی ئینگلیزی ئێرانی وتی ئەو چەکەی لە کوشتنی زانای ئەتۆمی ئێران موحسین فەخریزادەدا بەکارهێندراوە لە ئیسڕائیل دروست کراوە.
سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە کەناڵی پرێسی وت " ئەو چەکەی کە لە شوێنی کردەوە تیرۆریستیەکە دۆزراوەتەوە تایبەتمەندییەکانی دەریدەخات دروستکراوی پیشەسازی سەربازی ئیسڕائیلە."
پێش ئەم هەواڵەی کەناڵی پرێس، وەزیری هەواڵگری ئیسڕائیل ئیلی کۆهین بە ڕادیۆی 103 FM ی وت نازانێت کێ بەرپرسە لە کوشتنی زانا ئێرانییەکە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز