Accessibility links

ئێران به‌ نیازه‌ زانیاری له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئیسرائیل بڵاوبکاته‌وه‌


سه‌عید جه‌لیلی
سه‌عید جه‌لیلی

وتووێژکه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت تاران ئاماده‌یه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ نیشـانی بدات که‌ چۆن وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که‌ره‌سـته‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئیسرائیل ڕه‌وانه‌ ده‌کات.

سه‌عید جه‌لیلی به‌ ماڵپه‌ڕی ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ئێرانی ڕاگه‌یاند له‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ که‌وا پـێویسته‌ به‌ گوێره‌ی په‌یمانی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوکی ڕێ له‌ به‌ده‌سـتهێنانی ئیسرائیل بۆ چه‌کی ناوکی بگیرێت. گوتیشی ئێران به‌ نیازه‌ دۆکیۆمێنته‌کان بڵاوبکاته‌وه‌ که‌ نیشـانی ده‌دات که‌ره‌سـته‌ی ئه‌مه‌ریکی بۆ پـرۆگرامی ناوکی ئیسرائیل دابین‌ده‌کرێت.

جێی باسه‌ وا باوه‌ڕده‌کرێت که‌ ئیسرائیل خاوه‌ن پـرۆگرامی ناوکیـیه‌، به‌ڵام وه‌ک هێزێـکی چه‌کی ناوکی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ و تاکو ئێسـتا تواناکانیشی ئاشـکرا نه‌کردووه‌. هه‌ردوو وڵاته‌که‌ ناکۆکن له‌مه‌ڕ هه‌ڕه‌شه‌کانی ناوکی.

ئێران نکۆڵی ده‌کات له‌ گومانه‌کانی ئیسرائیل و خۆرئاوا له‌وه‌ی چه‌کی ناوکی دروست ده‌کات و ده‌ڵێت پـرۆگرامه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیـیانه‌ به‌کارده‌هێنێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG