Accessibility links

نوێنەری خامنەئی دەڵێت ئێران دەتوانێت ئیسڕائیل لەناوببات


دەزگای هەواڵی فارسی ئێرانی لە زاری عەلی شیرازی نوێنەری ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا علی خامنەئییەوە بڵاویکردەوە ئێران لەتوانایدا هەیە ئیسڕائیل لەناوببات و ئاگاداری کردەوە لەوەی خۆی بەدووربگرێت لە هەر هەڵسوکەوتێکی گەمژانە دژی کۆماری ئیسلامی.

دەزگاکە لە زاری شیرازییەوە بڵاویکردەوە " ئەگەر ئیسڕائیل بیەوێت بەردەوام بێت لە بوونەکەی بەو شێوەیە، ئەوا دەبێت خۆی بەدوور بگرێت لە ڕێوشوێنی گەمژانە. ئەگەر دەست بدەن لە ئێران ئەوا تەل ئەڤیڤ و حەیفا لەناودەچێت." وتیشی " ئێران دەتوانێت ئیسڕائیل لەناو ببات."

جێی ئاماژەیە فەیلەقی قودس باڵێکی سەربازییە و بەرپرسە لە سیخوڕیکردن و ئەرکەکان لە دەرەوەی سوپای پاسدارانی ئێران.

دەزگاکە وتیشی شیرازی ئەم لێدوانانەی وەکو وەڵامێک دا بۆ لێدوانەکەی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو کە تیایدا داوای کرد کار بکرێت دژی ئێران.

هەروەها ئەمەریکاش هەڕەشەی ئەوە دەکات هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر سوریا بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییەوە، ئێران و روسیا و سوریاش ڕەتی دەکەنەوە چەکی کیمیایی بەکارهاتبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG