کاربەدەستانی ئێران دەڵێن هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکەیان 11 کەسی سەر بە داعشیان دەسـتگیرکردووە کە بەنیازبوون تەقینەوەی خۆکوژی لە ناو ئێراندا ئەنجام بدەن.
هادی پـژوهش جهرمی فەرمانداری ئوستانی فارس بە ئاژانسی دەنگوباسی مهری ئێرانی گوتووە هەر 11 کەسەکە بیانین، بەبێ ئەوەی ڕەگەزنامەکانیان ئاشکرابکات.
لە لایەکی دیکە ژەنەڕاڵ ئەحمەد عەلی گودەرزی سەرۆکی هێزەکانی ئاسایشی ئوستانی فارس بە میدیاکانی ئێرانی گوتووە لەگەڵ ئەو 11 کەسە دەسـتیشیانگرتووە بەسەر 100 کیلۆگرام تەقەمەنی و دەیان ئۆتۆمبیل و مۆتۆرسکیل.