Accessibility links

توندڕەوەی ئایینی لە کوردستانی ئێران؛ هۆکارەکان و مەترسییەکانی


کوردی داعش
کوردی داعش

لە هەواڵەکاندا هاتووە ئەو جەلادە کوردەی داعش کە لە کەرکووک پێشمەرگەیەکی کورد سەر دەبڕێت خەڵکی شاری کامێران سەر بە پارێزگای کوردستان لە ئێراندایە. بینینی ئەو جەلادە دیسان ئەو پرسە بنەڕەتییە دێنێتە ئاراوە کە چی دەبێتە هۆی ئەوە هەندێک لە کوردەکانی ئێران ببن بە ئەندامی ڕێکخراوە توندڕەوە ئیسلامییەکان؟

پێشتریش لە هەواڵەکاندا ئاماژە درا بوو بە هەندێک لەو کوردانەی ئێران کە لە شارە جیاوازەکانەوە لە نەغەدەوە تاکوو کرماشان پەیوەستی داعش بوون و هەندێکیشیان لەو ڕێگایەدا تێدا چوون.

بیرۆکەی توندڕەوەی ئیسلامی چەندە لە کوردستانی ئێراندا ئامادەگی هەیە و تا چەند پێگەی لە ناو جەماوەردا بۆ خۆی دروست کردوە؟ چەند ئەگەری ئەوە هەیە کە توندڕەوە ئێسلامییەکان لە ناوخۆی ئێراندا و لە ناوچە کوردنشینەکاندا چالاکی تروریستی ئەنجام بدەن؟

هێزە ئەمنییەکانی ئێران تا چەند ئاگاداری ئەو توندڕەوانەن و ئامادەی بەرەنگار بوونەوەیانن؟ هێزە ئێسلامییەکان بە گشتی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێراندا چەند چالاکیان هەیە و ئەو ڕێکخراوانەی کە وەک مامناوەندی دەناسرێن چەند دەتوانن لە سەر لاواز کردنی بیرۆکەی توندڕەوی ئێسلامی کاریگەریان هەبێت؟

هاوڵاتییە سونی مەزهەبەکانی تری ئێران وەک بەلوچەکان و تورکەمەنەکان ، چەند بیرۆکەی توندڕەوەی ئایینی لە نێوانیان بوونی هەیە و پەیوەندی ئەوان لە گەڵ توندڕەوە کوردەکان لە چی ئاستێکدایە؟

لەبەرنامەی هەڵو واشنتونی ئەم هەفتەیەدا ئەم پرسانەمان لەگەڵ بەڕێزان مۆختار هوشمەند پسپوڕی ئیسلامی سیاسی لە ناو کوردەکاندا و عەمار گوڵی ڕۆژنامە نووس له‌ ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ تاوتۆ کردوە. لە دەستپێکی بەرنامەکەشدا بەڕێز فەرهاد فەلاحی لەگەڵمان بوو و تا وردەکاری زیاترمان سەبارەت بە موحەمەد ئێبراهیمی، جەلادە کوردەی داعش، پێبدات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:23:16 0:00

XS
SM
MD
LG