Accessibility links

دەزگای هەواڵی فارس: ئێران ئامادەیە زیندانییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا بگۆڕێتەوە


دەزگای هەواڵی فارسی ئێران لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردەوە ئێران ئامادەیە زیندانییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا ئاڵوگۆڕ بکات.

دەزگای هەواڵی فارس لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناسڕ کەنعانییەوە بڵاویکردەوە " ئێمە ئامادەین زیندانییەکان لەگەڵ واشنتندا بگۆڕینەوە. ئەمەریکا دەبێت هاوڵاتیە زیندانیکراوەکانی ئێران بەبێ هیچ مەرجێک ئازاد بکات."

ئەوە لە کاتێکدایە کە یەکێتی ئەوروپا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە وەڵامی ئێران بۆ دەقی کۆتایی ڕەشنووسی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان، گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش پێشتر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو کە واشنتن وەڵامەکەی ئێرانی لە ڕێگەی یەکێتی ئەوروپاوە پێگەیشتووە و پێداچوونەوە بە وەڵامەکەدا دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG