Accessibility links

عەبدوڵا ڕێشاوی: لە هەڵبژاردنی عێراقدا ئێران دەتوانێت لایەک بەسەر لایەکی تردا سەربخات


Abdulla Reshawi

دوای نەمانی شەڕی داعش، ئێستا عێراق لەبەردەم ئەگەری ئاوەدانکردنەوەدایە و چاوی لەو وڵاتانەشە کە کۆمەکی پێدەکەن وکۆمپانیاکانی ئاوەدانکردنەوە دەنێرن. بەڵام تا چەند ئەوە بە باشی سەردەگرێت کە عێراق نەیتوانوە لە ژێر هەژمون و کاریگەری ئێراندا دەربچێت، وەک زۆر لە چاودێران باسی ئەوە دەکەن، لەم وتوێژە عەبدوڵا رێشاوی وەک نوسەرو رۆژنامەوان دەڵێت "کاریگەری ئێران و رۆڵبینینیان لە عێراق فاکتن، نەوەکو لێکدانەوەی رۆژنامەوانی، ئێران رۆڵێکی کارا دەگێڕێت، چاوەڕوانیش دەکرا کە ئێرانیش لە زەلکاوی وڵاتێکدا تیابچێت وەک چۆن روسیا لە زەلکاوی ئەفغانستان تێکەوتن و ئەو پێگە بەهێزەی هەیان بوو لەدەستییاندا، بەڵام ئێران ئەوەشی تێپەڕاند."

لە چەند رۆژی رابردوو ئێران لە زاری بەرپرسێکەوە باسی لە دەسەڵاتی ولاتەکەی دەکات لە زۆر وڵاتی ناوچەکە عێراقیش یەکێک بوو لەو وڵاتانە، ئەو لێدوانە عێراقی نیگەران کردو وەڵامیشیان دایەوە، بەڵام رێشاوی لای وایە کە عێراق لە بەردەمی دوو هەژموندایە، ئەمریکا و ئێرانیش بەڵام ئێران کاریگەری زیاترە، ئەو دەشڵێت "ئەمریکا ویستی نموونەی وڵاتێکی دیموکرات لە عێڕاق دروست بکات، بەڵام ئەوە لە بەرژەوەندی ئێراندا نەبوو، هەر بۆیە ئێران هەرچی توانای خۆی بۆ ئەوە خستووەتە گەڕ کە پلانە ستراتیژییەکەی ئەمریکا لەوێ سەرنەگرێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:51 0:00

XS
SM
MD
LG