له هێرشێکدا بو سه‌ر که‌مپی لیبێرتی موجاهدینی خه‌لقی ئێران له به‌غدا، که واسق به‌تات، فه‌رمانده‌ی "سوپای موختار" رێكخراوه‌ێه‌كی شیعه سه‌ر به حزبوڵای عێراق، به‌رپرسیاریه‌تیه‌که‌ی گرتوه‌ته ئه‌ستو، به وته‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیونی به‌غدا 15و به وته‌ی موجاهدین نزیکی 80 مووشه‌کی کاتیوشا ئاراسته‌ی که‌مپه‌که کراو بووه هۆی کوژرانی 25ئه‌ندامی موجاهدین و بریندار بوونی 200 ئه‌ندامی‌تر.
نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ یارمه‌تی عێراق(یۆنامی) له به‌یاننامه‌یه‌کدا هێرشه‌که‌ی سه‌ر که‌مپی موجاهدینی خه‌لق به توندی ئیدانه ده‌کات ورایده‌گه‌ینێت که حکومه‌تی عێراق ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌کانی بۆ بردنه‌سه‌ری به‌ڵێنه‌کانی سه‌باره‌ت به پاراستنی هه‌موو دانیشتوانی که‌مپه‌که بخاته گه‌ڕ و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆش سه‌باره‌ت به رووداوه‌که ئه‌نجام بدات وتاوانباران راده‌ستی یاسا بکات.
واسق به‌تات له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵنیری فارس‌ی ئێران ده‌ڵێت:" سوپای موختار به‌رده‌وام داوای له ئه‌ندامانی "مونافقینی خه‌لق" كردووه، خاكی عێراق جێ بهێڵن، به‌ڵام وێڕای ئه‌و ئاسانكاریانه‌ی بو ڕۆشتن بۆیانكراوه سورن له‌سه‌ر داگیركردنی به‌شێك له خاكی وڵاته‌كه‌مان، ئه‌وه‌ش ناچاری كردین هه‌لوێست بگرین".
به‌رێز ئازاد شه‌ریفی، ڕۆژنامه‌وانی دانیشتوی نۆروێژ، له سه‌ر ئه‌و باوره‌یه که ئه‌م هێرشانه تا کاتێک موجاهدین له عێراق ده‌بن به‌رده‌وام ده‌بێت.