مافه‌کانی پێوه‌ندیدار به ئێنتێرنێت که به گشتی وه‌ک مافی تكنۆلوژی زانیاری‌و ڕاگه‌یاندن پێناسه ده‌کرێت، یه‌کێک له ئه‌و گرینگ‌ترین مافانه‌یه که ڕێکخراوه‌کانی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ وه‌ک لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ جه‌ختی له سه‌ر ده‌که‌ن، و ئێران یه‌ک له ئه‌و چه‌ند وڵاته‌یه که له ساڵانی ڕابردوودا به ژێر پێنانی مافه‌کانی مرۆڤ بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له زانیاری‌و ڕاگه‌یاندنی ئازاد تۆمه‌تبار کراوه.
چاودێرانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن ئێران به هۆگه‌لی جوراوجۆره‌وه ماڵپه‌ڕه‌کان، تۆڕه کۆمهڵایهتیهکانو پڕۆگرامه‌کانی په‌یامنێری فیلتر ده‌کات. ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران له نوێترین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ له ژنێڤ ده‌ڵێت، ئێران به توندی به‌رده‌وامه له فیلتێر کردنی پڕۆگرامه ئینترنێتیه‌کان که هاوڵاتیه‌کانی ئێران بۆ په‌یوه‌ندیکردن به یه‌که‌وه به‌کاری ده‌هێنن.
نوێنه‌ری ئێران له هه‌مان دانیشتن‌دا له وه‌ڵامی ئه‌حمه‌د شه‌هید ده‌ڵێت ئێران بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی به‌رده‌وام ده‌بێت له فیلترینگی ماڵپه‌ڕه‌کان و ئه‌وه‌ش وه‌ک پێشێلکردنی مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین نازانێت.
له ڕووانگه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا کێشه‌ی فیلترینگی پرۆگرامه په‌یامنێره‌کان له ئێران‌و مه‌ترسییه ئه‌منییه‌کانی به‌کارهێنانی ئه‌م پرۆگرامانه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ناسر چه‌ورۆکه پسپۆڕی بواری ئایتی و ئاسایشی ئێنته‌رنێتی دانیشتووی سوید و کاوه قوره‌یشی ڕۆژنامه‌نوسی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا تاوتوێ ده‌که‌ین.