هاوسه‌ری پارێزه‌رێکی ناوداری مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران ده‌ڵێت ، خانمه‌که‌ی هاوسه‌ری سزای یازده ساڵ زیندانی کردنی سه‌پێندراوه‌ته سه‌ر به تاوانی هێرشکردنه سه‌ر ئاسایشی ئێران و هه‌روه‌هاش بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده دژی فه‌رمانڕه‌وایانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
(نه‌سرین ستوده) له مانگی نۆی ڕابردوودا ده‌ستگیرکرا و زیاتر له سێ مانگی له زیندانی تاکه که‌سیدا به‌سه‌ر بردووه له تاران.
بڕوا وایه (نه‌سرین ستوده) یه‌کێک بێت له یه‌که‌مین که‌سی گیراوی ئه‌و پارێزه‌ره ئێرانیانه‌ی وه‌ک ده‌سته‌یه‌ک نوێنه‌رایه‌تی و داکۆکیان له‌و چالاکوان و که‌سایه‌تیه سیاسیانه ده‌کرد که له ساڵی 2009 دا، هاوکاتی پشێویه‌کانی پاش سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ریان هه‌ڵدا.
ڕه‌زا خه‌ندان، هاوسه‌ری خانم ستوده ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتویه‌تی پارێزه‌ره‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی پێیان گوتووه که خانم ستوده گوناهبار کراوه و ڕێگه‌شی لێگیراوه که نابێت تا 20 ساڵ کاری پارێزه‌ریش بکات ، وه ده‌شڵێت هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌کردنی چونه ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیشی خراوه‌ته سه‌ر.
ڕێکخراوی هه‌ڵمه‌تی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران ، بنکه له نیۆیۆرک ئه‌و بڕیاری سزادانه‌ی به شکستێکی ته‌واوی دادوه‌ری له ئێران‌دا ناودێرکردووه و گوتوشیه‌تی بۆیه سزای زیندانیکردن سه‌پێنراوه‌ته سه‌ر خانم ستوده ، چونکه وابه‌سته‌ی یاسا ئێرانی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بووه.