Accessibility links

کارنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران


Taimoor_Aliassi ته‌یمور ئه‌لیاسی
Taimoor_Aliassi ته‌یمور ئه‌لیاسی

ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی لێخۆش بوون ده‌ڵێت ژماره‌ی له‌ سێداره‌دانه‌کان له‌ ساڵی 2014 له‌ ئێران دا له‌ ڕێژه‌یه‌کی به‌رز دا بوو.

ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی لێخۆش بوونی گشتی له‌ ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران دا جارێکی دووپاتی ده‌کاته‌وه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ر له‌ سێداره‌ دانی له‌ ژێر ناوی وه‌ک خۆی ده‌ڵێت، "دژایه‌تی له‌ گه‌ڵ خوا" هه‌ر وا درێژه‌ پێدا و له‌ ساڵی 2014 دا ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌م سزایه‌یان به‌ سه‌ردا سه‌پێندرا.

هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ ده‌کات که‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ منداڵانی ژێر 18 ساڵی هه‌روا له‌ ڕێزی ئه‌وانه‌ دان که‌ سزای له‌ سێداره‌دانیان بۆ سه‌ر دراوه‌.

له‌ ئه‌م وتووێژه‌دا، کاک ته‌یمور ئه‌لیاسی، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستانی ئێران له‌ ژنێڤ ده‌ڵێت به‌ هۆی نه‌بوونی گوشاری پێویست و گه‌مارۆی زیاتر کۆماری ئیسلامی هه‌روا درێژه‌ به‌ سیاسه‌تی له‌ سێداره‌دان ده‌دات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:44 0:00

XS
SM
MD
LG