کۆماری ئیسلامی ئێران له وه‌تا هاتنه سه‌ر کاری له ساڵی 1979 به‌رده‌وام سیاسه‌تی له سێداره دانی گرتۆته به‌ر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له نێو و له ده‌ره‌وه ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌رهه‌ق به ئازادیخوازان و جودابیران ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تێکی توند بۆته‌وه.
به پێێ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا "له ڕێکه‌وتی 8ی به‌فرانباره‌وه هه‌تا یه‌ک شه‌مه[ی ڕابردوو ] ڕێکه‌وتی 14ی به‌فرانبار، سزای له سێداره‌دانی 30 زیندانی له نێو زیندان و له به‌رچاوی خه‌ڵک له وڵاتی ئێران‌دا به‌ڕێوه‌چووه."
له ئه‌م مێزگرده‌دا:
* پاساودان بۆ له سێداره‌دانی جودابیران له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئیرانه‌وه
* له سێداردان له پێش چاوی خه‌ڵک
* هه‌ڵوێستی خه‌ڵک به رامبه‌ر به له سێداره‌دان
میوانه‌کان:
کاک ئازاد کوردی، رۆژنامه‌وان و چالاکی سیاسی:
"که‌رامه‌تا مرۆڤ و مافی مرۆڤ ده‌ڤێ رژیمێدا به ئاوایه‌کی ئستاندار و ئینسانی قه‌ت ناهێته پێناسه کرن."
کاک عارف ناردی، ڕۆژنامه‌وان و چالاکی سیاسی:"کاربه‌ده‌ستانی ئێران له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌موو مرۆڤ ده‌که‌نه قوربانی."