Accessibility links

بریاری ئێعدام بۆ سەر شاکر بێهرووزی


بەندیخانەی ورمێ
بەندیخانەی ورمێ

شاکر بێهرووزی، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ورمێ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەند کراوە و پێشتر بە ئێعدام مەحکوم کراوە، ئێستا وەک رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرت دەکەن ئەو بریارە جارێکی دیکە پشتڕاست کراوەتەوە.

شاکر بێهرووزی
شاکر بێهرووزی

لە ئەو کاتەوە کە ناوبراو لە بەندیخانە دایە ئەو ڕێکخراوانە لە پەیوەندی پێ شێلکرانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن کە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران بە سەر شاکردا سەپێنراوە.

عارف وەڵزی
عارف وەڵزی

عارف وەڵزی یەکێک لە خزمەکانی شاکر بێهرووزی لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا دەڵێت کە شاکر ماوەی حەوت مانگان پێشمەرگەی دیمۆکڕات بووە و پاشان چووەتەوە نێوخۆی کوردستانی ئێران و ژیانی ئاسایی دەست پێکردۆتەوە.

عارف دەڵێت، ئەو تۆمەتەی کە گۆیا شاکر پاسدارێکی بە ناوی مامڵ محەمەدی کوشتووە بنەمایەکی راستی تێدا نیە چونکە کاتی کوژرانی پاسدارەکە شاکر لە بازاری شارۆچکەی دزێی مەرگەوەڕ بووە. هەروەها جەخت دەکات کە کامێرای بازاڕەکەش وەک بەڵگەیەک پشتڕاستی ئەم قسەیە دەکات و هەم خەڵکی ناوچەکەش ئامادە بوونە شاهیدی بدەن کە شاکر لە کوشتنەکە دا هیچ دەستی نەبووە.

شاکر ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لە بەندیخانە دایە و عارف دەڵێت کە شاکر ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە ژێر ئەشکەنجەدا بووە و زۆریان بۆ هێناوە کە دان بە ئەو تۆمەتە دا بنێت.

ئەو دەڵێت کوژرانی ئەو پاسدارە لە لایەن دەستەیەکی ناسراو بە "هەڵۆکانی زاگڕۆس" ئەنجام دراوە کە بەرپرسیارییەتیان گرتە ئەستۆ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:39 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG