Accessibility links

گیان لە دەستدانی خانمێکی کوردی کرماشان بە هۆی لێدان و ئازاردانی لە لایەن فەرمانبەرانی شارەوانییەوە


حسن رووحانی لە کاتی واژۆکردنی مافەکانی خەڵکی ئێران، ١٩ی مانگی ١٢ی ٢٠١٦
حسن رووحانی لە کاتی واژۆکردنی مافەکانی خەڵکی ئێران، ١٩ی مانگی ١٢ی ٢٠١٦

رێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو دەڵێت کرداری کۆماری ئیسلامی لە سەر پێکهاتەی زەبر و زەنگ، لێدان، هەڕەشە و کوشتن دامەزراوە و ئەم کردەوەیە پێ شێلکردنی جارنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە.

رێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو دەڵێت کردارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر پێکهاتەی زەبر و زەنگ، لێدان، هەڕەشە و کوشتن دامەزراون و ئەم کردەوەیە پێ شێلکردنی جارنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە.

بە گوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، حەوتووی ڕابردوو فەرمانبەرانی شارەوانی ناوچەی ٣ی کرماشان بۆ ڕووخاندنی خانووبەرەیەک کە بە پێی ئیدعای ئەوان مۆڵەتی یاسایی نەبووە لە کاتی ئەنجام دانی ئەو دەستوورەدا لە گەڵ ناڕەزایەتی و بەرگری ئەندامانی بنەماڵەکە ڕووبەروو دەبن.

دیاکۆ مورادی، چالاکی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو
دیاکۆ مورادی، چالاکی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا، دیاکۆ مورادی لە ڕێکخراوی هەنگاو، دەڵیت ئەو فەرمانبەرانە دەست بە لێدان و کووتانی ئەو ئەندامانە دەکەن و تەنانەت لە ئیسپرەی بیبار کەڵک وەردەگرن کە لە ئەنجامی ئەو کردەوەیە دا، خانمی بنەمالەکە، ئاسیە پەناهی، دایکی حەوت منداڵان لە دۆخێکی خراپ دا ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، بەڵام پاش ماوەیەکی کورت گیانی لە دەست دەدات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:32 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG